بەردی بناغەی 11 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی باتێلێ لە سنووری زاخۆ دانرا

K24- هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی ئایاری 2024، بە ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی 11 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحەیەی باتێلێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانرا.

گوهدار شێخۆ، سەرپەشتیاری ئیدارەی سەبەخۆی زاخۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەڤەری باتێلێ دەڤەرێکی کشتوکاڵی و ستراتیجییە بۆ ئیدراەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و هەموو عێراق، بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت، ئێمە گرنگی زیاتر بەو دەڤەرە دەدەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاستە گەلێک کەموکوڕی لەو دەڤەرە هەیە، بەڵام لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. مەسرور بارزانی، ئەو پڕۆژانەی پێویست بن دەبێت بۆ ئەو دەڤەرە بکرێت و زیاتر خزمەتی باتێلێ بکەین.

دەشڵێت: لیجنەیەکی تایبەتمەندمان ڕاسپاردبوو کە سەردانی باتێلێ بکەن، بۆیە لە قۆناغی یەکەم بە گوژمەی پێنج ملیار دینار چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری وەک "شەقام، ئاو، کارەبا، تەندروستی و پەروەردە"ـی تێدا دەکڕێت، ئەو پڕۆژانەی ماوە لە قۆناغی دووەم دەستپێدەکەین، وەک پڕۆژەی ڕێگەی ئەو دەڤەرە تاوەکو خزمەتی ئەو دەڤەرەی پێبکەین.

گوهدار شێخۆ باسی لەوەشکرد، یەکێک لە کارنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگیدانە بە سێکتەری کشتوکاڵ، بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە کاری سەرەکی ئێمە زیاتر گرنگیدانە بە باتێلێ دەدەین و لە سێکتەری کشتوکاڵی ئاژەڵداریدا.