وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل په‌یامێك ئاراسته‌ی دۆستان و دوژمنانی ئیسرائیل ده‌كات
K24 - هەولێر:
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل په‌یامێك ئاراسته‌ی دۆستان و دوژمنانی ئیسرائیل ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت تا ئامانجه‌كانیان به ده‌ست نه‌هێنن، ناوه‌ستن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 9ـی ئایاری 2024) یواڤ گالاند، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه، وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی بۆ دۆستان و دوژمنانی ئیسرائیله و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانیان ئه‌وه‌ی پێویست بكات له كه‌رتی غه‌ززه و باكوور ده‌یكه‌ن.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "قسه بۆ دوژمنان و دۆستانی نزیكی ئیسرائیل ده‌كه‌م، كه نابێت ئیسرائیل به هیچ شێوه‌یه‌ك ملكه‌چ بكرێت، بۆیه پابه‌ندی هه‌ڵوێسته‌كانمانین و ئامانجه‌كانمان به ده‌ست ده‌هێنین، له حه‌ماس ده‌ده‌ن، له حزبوڵڵایش ده‌ده‌ین و ئاسایش به دی ده‌هێنین."
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ یەکەم جار ڕایگەیاند، ئەگەر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە هێزەکانی بدات بۆ داگیرکردنی ڕەفەح، ناردنی باری چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو چەکانەی ئیسرائیل وه‌ری گرتووه، بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنی بەکاری هێناوە.
سەرۆکی ئەمەریکا، بە "سی ئێن ئێن"ـی ئەمەریکی گوتووه، بەهۆی بەکارهێنانی بۆمب و ئامرازەکانی دیکە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ناوچە نیشتەجێبووەکاندا خەڵکی مەدەنی کوژراون. ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەو بۆمبانەی جۆری 2000، کە هەفتەی ڕابردوو ئیدارەکەی بڕیاری دا نەیانێرێت بۆ ئیسرائیل.