خۆسێلۆ باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەکات

خۆسێلۆ هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید
خۆسێلۆ هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید

خۆسێلۆ هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید ئیسپانیا، بەم دواییە بووەتە یەکێک لە یاریزانە خۆشەوسیتەکان بۆ هاندەرانی یانەکەی، ئەویش بە هۆی تۆمار کردنی دوو گۆڵەکەی بەرامبەر بایرن میونشن و گەیاندنی یانەکەی بۆ فاینەڵی چامپیۆنزلیگ.

هێرشبەرە تەمەن 34 ساڵانەکەی ریاڵ مەدرید بە شێوەیەکی کاتی لەو یانەیە یاریی دەکات، ئەو یاریزانە هاوینی رابردوو بەرامبەر 1.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە شاهانەکەوە کرد و کۆتایی ئەم وەرزەش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بۆیە دەبێت بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەکەی کە ئیسپانیۆلە.

ئەو یاریزانە لە نوێترین دیمانەی لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکا لەبارەی داهاتووی خۆی، ئامادەنەبوو هیچ قسەیەک بکات و دەڵێت تەنها سەرنجی لەسەر یارییەکانی یانەکەیەتی و تاوەکو کۆتایی وەرز هیچ شتێک باس ناکات.

لەلایەکی دیکەوە ماوەیەکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە، خۆسێلۆ دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ریزەکانی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەراش لەسەر هێلە بۆ گواستنەوەی.