ناتانیاهۆ: شه‌ڕی غه‌ززه شه‌ڕی مان و نه‌مانه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایده‌گه‌یه‌نێت شه‌ڕی غه‌ززه شه‌ڕی مان و نه‌مانه؛ ده‌شڵێت یان به ئیسرائیل ده‌بێت یانیش به دڕنده‌كانی حه‌ماس.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 13ـی ئایاری 2024) بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، شه‌ڕی سوپای ئیسرائیل له غه‌ززه شه‌ڕی مان و نه‌مانه. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "شه‌ڕ یان به ئێمه ده‌بێت یانیش به دڕنده‌كانی حه‌ماس."
ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، شه‌ڕی ئێسته بۆ مانه‌وه و پارێزراوی ئاسایش و ئازادی و بووژانه‌وه‌ی ئیسرائیله و پێچه‌وانه‌كه‌یشی بۆ كۆمه‌ڵكوژی و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئیسرائیل و دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 9ـی ئایاری 2024، بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێرش بكه‌نه سه‌ر ڕه‌فه‌ح، ئاماده‌ن به ته‌نیایش ئه‌و هێرشه بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل گوتیشی، ئه‌گه‌ر ناچار بین ئاماده‌ین به نینۆكه‌كانمان شه‌ڕ بكه‌ین و خاوه‌نی نینۆكێكی زۆریشین و "خوا"یش یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.