دەشنێ موراد خۆم دەبمە حەکیمی دەردەکانم 

دەشنێ موراد، هونەرمەند
دەشنێ موراد، هونەرمەند

هونەرمەند و میدیاکاری بەرچاوی کورد "دەشنێ موراد" دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێکچوونی تەندروستی و لە پڕ کەوتنە نەخۆشخانەی، "کوردستان24" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەو هونەرمەندە بەسەر دەکاتەوە و باس لە جۆری نەخۆشیەکەی و هۆی تووشبوونی دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هونەرمەند دەشنێ موراد، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هەمیشە من بەوە ناسرا بووم، کە زۆربەی کاتەکانم بە وەرزش بەخشیووە و بەردەوامیش پارێزی خواردن دەکەم و لە کیتۆدام، کەچی بەهۆی ڕاڕایی و زۆریی بیرکردنەوەم تووشی نەخۆشی دڵ هاتم و ئێستاش سەرقاڵی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییەکەم.

ئەو هونەرمەندە گوتی، "بڕیارم داوە خۆم ببم بە حەکیمی دەردەکانی خۆم، چونکە کەس وەک خۆم لە ئازارەکان تێ ناگات و نازانێت دەرمانی دەردی من لە کوێیە و چۆن دەبم بەو دەشنێ هار و هاجەی، لە شاشەکاندا دەبینرام".