وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق: له‌وه‌ته‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم راگیراوه، بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ناكرێت
![وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Apr-2024/17131693816666.jpg)
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی هه‌میشه پشتگیری حكوومه‌ته خۆجێییه‌كان كردووه. هاوكات ده‌شڵێت، له‌وه‌ته‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم راگیراوه، بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانیی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ناكرێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلانداناندا هاتووه، ئه‌و بودجه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه، كه بڕه‌كه‌ی (2.7) ترلیۆن دیناره، تاوه‌كو ئێستا به‌هۆی بڕیاری دادگای فیدراڵی و راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ناكرێت.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و به‌راوردكارییه‌ی له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كان، بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و كۆی خه‌ر‌جی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان باسكراوه، راست نییه.
ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق داوای ئه‌وه دێت، كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بێ پشتبه‌ستن به زانیاریی نافه‌رمیی، هه‌واڵ و پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاستیان له‌باره‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، بودجه‌ی دابینكراو بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له هی ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق زیاتره.
دوای ساڵێک لە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا، 11 ملیار دۆلار زیان بە داهاتی عێراق کەوتووە و 400 ملیۆن دۆلاریش وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکور راوەستاوە.
سەرەڕای ئامادەیی حکوومەتی تورکیا و هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا عێراق ئامادە نییە هەناردەی نەوت دەسپێبکاتەوە، ئەپیکوریش دەڵێ، پێویستە بەزووترین کات هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە و ئەوەی لەسەری رێککەوتوون وەک خۆی بمێنێتەوە.