"لهماوهی دوو ساڵی رابردوودا گۆڕانكاری زۆر روویانداوه"
K24 - ههولێر:
ئێدوارد ناڵباندیان، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندەکەی یاوەری لە پەراوێزی کۆنفڕانسی میونشن بۆ ئاسایشی جیھانی، رایگەیاند کە وا کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتووانەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجامداوە سەبارەت بە شەڕی داعش و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ئێدوارد نالباندیان، له بارهی كۆبوونهوهكه گوتی: "کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتووم لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجامدا و راوبۆچوونمان لەسەر پرسی شەڕی تیرۆر و پرسە ھەنووکەییەکانی ناوچەکانی نزیک ھەرێمەکە گۆڕییەوە".
ههورهها گوتی: "دەشزانم کە پێش دوو ساڵ لەمەوبەر کۆبووینەوە و زۆر شت گۆڕاون لەو ماوەیەدا و باسی ئەو گۆڕانکارییانەمان کرد".