دوو به‌رهه‌می نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ چاپ و بڵاوكرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و ئه‌دیب، نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ دوو به‌رهه‌می له بواری هونه‌ر و شیعر و رۆژنامه‌نووسی چاپ و بڵاوكرده‌وه.
كتێبه‌كانی پێكهاتوون له "دیدار له باره‌ی شیعر و رۆژنامه‌نووسی" و هه‌روه‌ها كتێبی "هونه‌ری كۆلاژ، مێژوو.. ته‌كنیك.. ئه‌زموون".
نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ، نووسه‌ر و شاعێر، له پێشه‌كى ئه‌و كتێبه‌یدا له باره‌ى هونه‌رى كۆلاژ، نووسیوویه‌تى "هونه‌ر له خۆیدا به ئه‌نگیزه‌ى ئه‌و ویست و ئاره‌زووانه هاتووه، ئاده‌مزاد روانین و وردبوونه‌وه و پرسیاره ساده و ئاڵۆزه‌كانى پێ كردووه و خۆى پێ رازى كردوه. ئه‌مه هه‌ر له دێرى دێره‌وه خولیاى مرۆڤ بووه، له سه‌رده‌مى چاخه به‌ردینه‌كانه‌وه، كه ره‌نگه ته‌نانه‌ت به ئاستى لاسایى كردنه‌وه‌یش له ئیستاتیكا و ره‌هه‌نده‌كانى نه‌گه‌یشتبن، به‌ڵكو پێویستى ئه‌وان سه‌رده‌مان ره‌نگڕێژیی به‌ها ئیستاتیكییه‌كانى كردووه، كه پاشان دواى ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران ساڵ، لێى كۆڵراوه‌ته‌وه و هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى مه‌وداى جوانى و پاڵنه‌ره ئه‌فسانه‌یى و خۆڕسكه‌كانى دراوه. نموونه‌ش بۆ هه‌ردوو به‌ر، داهێنه‌ر و بینه‌ر له‌و ساوه ون نه‌بووه، له هونه‌رى سه‌ر دیوارى ئه‌شكه‌وتانه‌وه ڕا تا ده‌گاته شارستانیه‌ته ئۆریگناڵه‌كانى وێنه‌ى شارستانه‌تى سۆمه‌ر و دۆڵى نیل و دۆڵى سند..".
كتێبی "دیدار له باره‌ی شیعر و رۆژنامه‌نووسی" تایبه‌ته به سه‌رجه‌م ئه‌و دیدار و سه‌رنجانه‌ی نووسه‌ر له چه‌ند ساڵی رابردوودا، له رۆژنامه و گۆڤاره‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه.
نووسه‌ر له باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "ئه‌وه‌ی له دووتوێی ئه‌م كتێبه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه، چه‌ند دیدارێكی رۆژنامه‌نووسین له كاتی جیاجیادا، به داوای ئه‌و رۆژنامه و گۆڤارانه‌ی له شوێنی خۆیاندا ئاماژه به ژمار و رۆژی ده‌رچوونیان دراوه، له‌گه‌ڵم كراوون. زاده‌ی وه‌ختی خۆیانن، كێرڤی بۆچوونه‌كانمن له‌وه‌ی په‌یوه‌ستن به‌و مه‌سه‌لانه‌ی له پرسیاره‌كاندا وروژێنراون.