نیوزیلاند مافی پەنابەرێتی دایە نووسەر و چالاکوانێکی کورد

چەندین ساڵ بوو لە ئوستوراڵیا دەستبەسەرکرابوو

K24- هەولێر:

بەهرۆز بوچانی، ئەو پەنابەرە کوردەی لە رێگای مۆبایلەکەی کتێبێکی لە کامپێکی ئوستوراڵیا نووسی، لە لایەن نیوزیلاندەوە مافی پەنابەرێتی پێبەخشرا.

بوچانی لە مانگی 11 ساڵی رابردووەوە، داوای لە نیوزیلاند کردبوو کە وەکو پەنابەر وەریبگرن، ئەو وڵاتەش داواکەی پەسەند کردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بەهرۆز بوچانی لەبارەی ئەو کارەی نیوزیلاند رایگەیاندووە، من ئێستا دڵنیایم لەبارەی داهاتووم هەیە، ئەمە شتێکی باشە، من ناتوانم بە تەواوی چێژ لەمە ببینم چونکە هێشتا حکومەت ئوستوراڵیا بە شێوەیەکی نا دادپەروەرانە پەنابەرانی دەستگیر کردووە.

بوچانی لە رێگای بەرنامەی واتسئەپ و مۆبایلەکەی، کتێبێکی بە ناوی “هیچ هاوڕێیەکمان نییە جیا لە شاخەکان” نووسی، بە نووسینی ئەو کتێبەش چەند خەڵاتێکی ئەدەبی پێبەخشرا کە دیاریترینیان خەڵاتی ڤیکتۆریا بۆ ئەدەبیات و بەرزترین خەڵاتی ئەدەبیاتی ئوستوراڵیا بوو.

بوچانی لە ساڵی 2013 ئێرانی بەجێهێشت چونکە لە گۆڤارێک دژی حکومەت دەینووسی، دواتر بە قاچاخ چووە ئوستوراڵیا و لەوێش دەستگیرکرا و مامەڵەی خراپی لەگەڵ کرا. لە 