داوادەكرێت كولتووری كوردی تێكەڵ بە دیزایینەكانی ناو ماڵ بكرێت

ئەمساڵ مۆدێلی سپی و رەنگە کاڵەکانی دیکەیە
kurdistan24.net

K24 - هەولێر

گرنگیدان بە دیزایین و مۆدێلی کەرەستەکانی نێو ماڵ، لەم چەند ساڵەی دواییدا بوونەتە جێگەی بایەخی بەشێکی زۆری هاووڵاتییان، بەڵام گلەیی ئەوە دەکرێت؛ مۆدێل و ستایلەکان، مۆرکی کولتووری کوردییان پێوە دیار نییە.

ھاوتا شێروانی، خاوەنی فرۆشگایەکی مۆبیلیاتە لە ھەولێر، باسی گۆڕانکارییەکانی مۆدیل و ستایلی مۆبیلیات دەكات و گلەیی هەیە. ئەو دەڵێ "گۆڕانکاری بەرچاو دەکەوێت، بەڵام بەداخەوە یەک تێبینیم هەیە؛ هیچ شتێکی کولتووری کوردی لە گۆڕانکارییەکاندا بەدیناکرێت و بەڕێژەی 100٪ گۆڕانەکان تەقلیدین، هیچ کەسێک نەهاتووەتە پێشەوە کولتووری کوردی تێکەڵ بە دیزاینی ناوماڵ بکات، هەم لە دانانی ئێکسەسواراتی نێو ماڵ، هەم لە دیزاینی مۆبیلیات و فەرش".

گۆڕانكاری لە مۆدێل و رەنگەكان، چێشتخانەكانیشی گرتووەتەوە، ئەگەر لە چەند ساڵی رابردوودا گرنگی بە رەنگەكان و مۆدێلەكان نەدرابێت، ئێستا ھاووڵاتی داخوازییەكانی گۆڕاوە لە كلاسیكەوە بۆ مۆدێرن.

ھیوا پیرباڵ، خاوەنی فرۆشگایەکی کەوەنتەر لە هەولێر باس لەوە دەکات "ئەمساڵ مۆدێلی دیزایینی مۆدێرنە. ئێستا خەڵکێکی زۆر گرنگی بە دیزایین و رەنگ دەدەن، لەکاتێکدا چەند ساڵێک پێش ئێستا رەنگە تۆخەکان و بەتایبەتی قاوەیی زۆر باوبوون، ئێستا خەڵک گەڕاوەتە سەر رەنگە کاڵەکان و بەتایبەتی سپی، ئەوانەی خەڵکی باشووری عێراقیشن و لێرە دادەنیشن، کە دێنە لامان زیاتر رەنگە تۆخەکانی وەکو سوور، پرتەقاڵی، سەوز و مارۆنی داوادەکەن".

ئەگەرچی مۆدێلەكان زیاتر رەنگ و ستایلی ئەوروپی و وڵاتانی دیکەیان پێوە دیارە و وەك دەڵێن "تەقلیدییە" بەڵام ئەمەش كاریگەری نەبووە لە سەر كەمبوونەوەی ویستی ھاووڵاتی و ساڵانە ئەم ئاڵوگۆڕە لە سەرجەم شوێنەكانی ناو ماڵ بە تایبەت ژووری میوان و چێشتخانە بە ئاشكرا دەبیندرێت.

هـ.ر.