له هه‌ولێر یادی ساڵڕۆژی نیشتمانیی كه‌نه‌دا كرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له ساڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی كه‌نه‌دا دا، كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته مه‌راسیمێكی رێكخست و له مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سكرتێری په‌رله‌مان و پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاكانی په‌رله‌مان به‌شداریان كرد.
رۆژی كه‌نه‌دا (Canada Day) رۆژی نیشتمانی و پشووی ره‌سمییه له‌و وڵاته.
مێژووی دیاركردنی ئه‌و رۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاهه‌نگی ده‌ركردنی یاسای یه‌كخستنی چوار پارێزگاكه‌ی كه‌نه‌دا له 1ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 1867 و له‌و مێژوه‌وه خه‌ڵكی كه‌نه‌دا وه‌ك رۆژێكی نیشتمانی یادی ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه ده‌كه‌نه‌وه.
فۆتۆ: جه‌مال یاد