ئه‌م 4 یاریزانه‌ی ئه‌گه‌ر تۆپی پێ نه‌با ئێستا بكووژ و ئه‌كته‌ری سێكسی ده‌بوون
تۆپی پێ كه پێشه‌نگی هه‌موو وه‌رزشه‌كانی دیكه‌ی جیهانی گرتووه، وایكردووه، به‌شێك له یاریزانه‌كان له كاری توندوتیژی و خراپیه‌وه دووركه‌ونه‌وه، به‌شێكیان ئه‌گه‌ر یاریزانی تۆپی پێ نه‌بووانه ئێستا ده‌بوونه ئه‌كته‌ری فیلمه سێكسییه‌كان و چه‌ندان پیشه‌ی دیكه‌ی نه‌شیاویان هه‌ڵده‌بژارد، به‌ڵام تۆپی پێ بووه‌ته پاراستنی گیانیان و چه‌ندین یاریزانی به‌ناوبانگ له تاوانی گه‌وره رزگار كردووه.
كریستیان كارێمبۆی فره‌نسی، به‌هۆی بوون به یاریزانی تۆپی پێ ناوبانگی ده‌كرد، ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی ریال مه‌درید تۆپی پێ وایلێكرد دووربكه‌وێته‌وه له به‌شداریكردن له فیلمه سێكسیه‌كان، چونكه پێشووتر هه‌واڵێك هه‌بووه كارێمبۆ ببێت به پۆرن ستار..
پیته‌ر كراوچی یاریزانه باڵابهرزكهی ئینگلاند به‌هۆی تۆپی پێوه هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه و ئه‌و یاریزانه كه باشترینی ساته‌كانی له لیڤه‌رپوول و تۆتێنهام و به‌سه‌ر بردووه، دوای ناسینی كچێك و عاشق بوونی، دواتر بووه به هاوژینی، كه پێشووتر میدیاكانی بریتانیا بڵاویانكردبۆوه و كه ئه‌گه‌ر تۆپی نه‌بووایه ره‌نگه تا كۆتایی ژیانی هاوسگیری ئه‌نجام نه‌دابا، چونكه كرواچ یه‌كیك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه خوویه‌كی زۆری به سێكس گرتووه و هه‌میشه به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی له سێكس بۆته بابه‌تی میدیاكانی بریتانیا.
فلیپی میلیۆی برزایلیش یه‌كێك دیكه له‌و یاریزانانه‌ی به‌هۆی یاری تۆپی پێ، له كاری بكوژی رزگاری بووه، ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی یۆڤینتۆس و ئینته‌رمیلان و گه‌ڵاته‌سه‌رای له‌گه‌ڵ برازیل به‌شداریی مۆندیالیشی كردووه، به‌ڵام تۆپی پێ له كووشتن و وێرانكردنی ژیانی خه‌ڵكی رزگاری كردووه.
ئا‌نتۆنیۆ كاسانۆ یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی كه به‌هۆی تۆپی پێوه، له گه‌وره‌ترین تاوان رزگاری بووه، ئه‌و یاریزانه‌ی كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا وازهێنانی خۆی له یاریی تۆپی پێ راگه‌یاند، به‌ڵام به‌هۆی تۆپی پێوه له بوون به مافیا رزگاری بووه، دواتر تۆپی وای له‌وه یاریزانه كرد كه له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا و یانه‌كانی ئینته‌ر و رۆما و میلان و ریال مه‌درید یاریی بكات و چه‌ندین نازناو بهدهستهبێنیت.