گوندێكی پشده‌ر قوربانیی به‌ كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن و هه‌ر خێزانێك 20 كیلۆ گۆشتی به‌رده‌كه‌وێت

زیاتر له‌ 4 تۆن گۆشتی ئاژه‌ڵی قوربانی كۆكراوه‌ته‌وه‌

K24 - پشده‌ر:

وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه‌، له‌ گوندی زوركانی قه‌زای پشده‌ر، دانیشتووانه‌كه‌ی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ جه‌ژنی قورباندا، قوربانیی ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش بڕه‌ گۆشتێكی یه‌كجار زۆر كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و دواتر به‌سه‌ر ته‌واوی دانیشتووانی گونده‌كه‌ دابه‌شی ده‌كه‌ن.

به‌شداربووانی ئه‌و كاره‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌، به‌ په‌یامنێری كوردستان 24یان راگه‌یاندووه‌، كه‌ ژماره‌ی دانیشتووانی گونده‌كه‌، 2 هه‌زار كه‌سن و كه‌ له‌ 356 خێزان پێكدێن.

بۆ ئه‌مساڵیش، بڕی 4 هه‌زار 200 كیلۆ گۆشتی سووری ئاژه‌ڵی قوربانیی كۆكراوه‌ته‌وه‌، به‌و پێیه‌ش گۆشتی قوربانی بە یەکسانی و بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزان دابەش دەکرێت، هەندێ خێزان كه‌ لە 11 ئه‌ندام پێکهاتوون، زیاتر لە 20 کیلۆگرام گۆشتی قوربانیان به‌رده‌كه‌وێت.

دیارده‌ی ئه‌نجامدانی قوربانیی به‌ كۆمه‌ڵ، له‌ چه‌ند ناوچه‌ و لادێیه‌كی دیكه‌ی كوردستانیش ساڵانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ شێوه‌یه‌ك ته‌واوی گۆشته‌كه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌، ئینجا كۆی گشتی گۆشته‌كه‌ به‌سه‌ر دانیشتووانی گونده‌كه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن.

ئ. م