سه‌در هۆشداری له‌باری كۆتاییهاتنی عێراق ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ست له كارنه‌كشێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت سه‌ره‌تای كۆتایی عێراق.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا له باره‌ی به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌كانی عێراقه‌وه رایگه‌یاند: پێویسته خۆپێشانده‌ران پابه‌ندی رێوشوێنه‌كان بن، ره‌تیشی كرده‌وه ئه‌ندامانی ره‌وته‌كه‌ی ده‌ستیان له هه‌ڵكووتانه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف هه‌بێت.
سه‌در دووپاتیشی كرده‌وه، پێویسته له پێناو نه‌ڕژانی زیاتری خوێنی هاووڵاتییان، حكوومه‌ت ده‌ستبه‌جێ ده‌ستله‌كاربكێشیته‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه، تائێستا فه‌رمانی به لایه‌نگرانی خۆی نه‌كردوه بچنه ناو خۆپێشانده‌ران و گووتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانه بكات نه خه‌زرا، نه حه‌مرا نامێنن.
H.B