دۆخی نه‌جه‌ف ئاڵۆزه و پارێزگاری ئه‌و شاره‌ش داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كات
K24- هولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانه‌وه دۆخی شاری نه‌جه‌ف له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری نه‌جه‌ف داوای هه‌رچی زوو ده‌ستوه‌ردانی له حكوومه‌ت كردووه و بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ش، حكوومه‌ت هێزێكی زۆری سه‌ربازی له به‌غداوه ره‌وانه‌ی ئه‌و شاره كردووه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، پارێزگاری نه‌جه‌ف داوای له سه‌رجه‌م جومگه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌ت كردووه، به‌په‌له كار بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و خوێنڕشتنه بكه‌ن كه له نه‌جه‌ف هه‌یه و تۆمه‌تباران و كه‌مته‌رخه‌مانیش به زووترین كات رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه و سزا بدرێن.
یاسری دووپاتیكرده‌وه: "به درێژایی 35 رۆژی رابردوو ئاسایشی نه‌جه‌ف له دۆخێكی سه‌قامگیردا بووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو وێستگه‌ی كاره‌بای ئه‌بو صخه‌یریان له حه‌وزی فوراتی ناوه‌ڕاست له‌و پارێزگایه سووتاندووه و كه‌سێكیش له توندوتیژییه‌كاندا كوژراوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربووه.
پێشتریش پارێزگاری ئه‌و شاره پشووی فه‌رمی له‌و شاره راگه‌یاند، جگه له فه‌رمانگه‌كانی ئه‌منی، خزمه‌تگوزاری و ته‌ندرووستی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و پزیشكی له عێراق ئاشكرایانكرد، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له خۆپێشاندانه‌كاندا كوژراون، هه‌ر له ده‌ستپێكی ئوكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا 400 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوونه.
H.B