سۆران.. ژنێك گیانی له ده‌ست دا
K24 - سۆران:
به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌ردێك له‌سه‌ر شاخێكی سه‌ر رێگه‌ی هامڵتۆن، له نزیك گوندی رێزانۆكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی وه‌رتێ، ژنێك گیانی له ده‌ست دا.
رائید سه‌عدون هاودیانی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 21ی ئادار/ مارسی 2019، له رووداوێكی گیان له‌ده‌ستدان ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداو، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه به‌ردێكی گه‌وره له‌سه‌ر شاخێكی نزیك گوندی رێزانۆكی سه‌ر رێگه‌ی هامڵتۆن، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كه‌وتووه، كه له جۆری پیكاب هایلۆكس ده‌بڵ قه‌مه‌ره بووه، له ئاكامیشدا ژنێك به ناوی "شه‌مام قادر بابه‌كر" له‌دایكبووی 1975 گیانی له ده‌ست داوه.
دوای گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ژنه‌كه بۆ پزیشكی دادی سۆران، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.