قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە

بەرەو لەناوچوون دەچێت

K24 - كفری

پاش 168 ساڵ له دروستکردنی بازاڕی (قەیسەری کفری)  دووبارە چاوەکان لەسەر نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەوارە مێژووییەن.

لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بازاڕی کۆن هەن کە پێیان دەڵێن "قەیسەری" بەشێکیان بەهۆی کێشەی ناوچەکانیانەوە تێکدراون و نەتوانراوە كۆنترۆڵ بکرێن. بازاڕی قەیسەری کفری دەکەوێتە ناو شارۆچکەی کفری سەر به ئیدارەی گەرمیان ئەم بازاڕە یەکێک بوو له بازاڕە قەرەباڵغەکانی ناوچەکه لە رابردوودا. ئەو بازاڕە له ساڵی 1851 دروستکراوه، بەڵام لەپاش راپەڕینەوە بەهۆی بایەخ پێنەدانییەوە ئەو شوێنەوارە مێژووییە  بەرەو لەناوچوون دەچێت.

بازاڕەکە له کاتی خۆیدا بازاڕێکی قەرەباڵغ بووە و خەڵکی بۆ کڕینی پێداویستییە هەمە جۆرەکانیان سەردانی ئەو قەیسەرییەیان کردووە، ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی کۆن بوونیەوە و مەترسی هەرەسهێنانی لەسەرە. له ساڵی 2012 بە بڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی، بڕیاردرا به دابینکردنی بڕی 21 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەو مەبەستەش کاری پێویست کراو نەخشەی بازاڕەکە و وەستای شارەزا ئامادەکرا، بەڵام کە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەستیپێکرد و قەیرانی دارایی هات ئەو بڕیارە نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە. بازاڕی قەیسەری کفری تەمەنی 168 ساڵە و لە 100 دوکان پێکهاتووە و لەنێو دوکانەکانی ئەو بازاڕەدا لە رابردوودا کاری مسگەریی و چەخماخسازیی و چەندین پیشەی دیکەی ئەنجام دراوە، هەروەها خواردنگە و دوکانی فرۆشتنی پێداویستییەکانی رۆژانەی تێدا بووە لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بازاڕە جێگایەک بووە بۆ کۆکردنەوەی بازرگان ئەو خەڵکانەی کە بەو ناوچەیە هاتووچۆیان کردووە، لە دیارترینیان هاتوچۆی بازرگانانی وڵاتی شام بووە کە لەم جێگەدا لایان داوەو ماونەتەوە و پاشان رۆیشتونەتە شاری بەغدا، هەروەها خەڵکی کفری ئەوە دەگێڕنەوە کە لەو بازاڕەدا عەرەب و کورد و مەسیحی و جوولەکە پێکەوە دوکانیان هەبووەو مامەڵەیان کردووە.

ئا: كاروان یارە

ھ.م

قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە
قەیسەری كفری پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە