سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژمارەیەك لە یاوەرانی بارزانی نەمر بۆ یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو كۆده‌بێته‌وه‌

له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ هه‌واڵیان ده‌پرسێت

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مسعود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین و دیدار لەگەڵ ژمارەیەك لە یاوەرانی جەنابی بارزانی نەمر بۆ یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو کۆبووەوە.

په‌یجی فه‌رمی باره‌گای بارزانی له‌ فه‌یسبووك، وێنه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیاندا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ یاوه‌رانی بارزانی نه‌مر كردووه‌ كه‌ له‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو له‌گه‌ڵیدا بوونه‌.

دوای رووخانی كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد، بارزانی نه‌مر و یاوه‌رانی، روویانكرده‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و ماوه‌ی 12 ساڵ له‌ مۆسكۆ مایه‌وه‌ و دواتر له‌ ساڵی 1958، گه‌ڕایه‌وه‌ عێراق.

ئ. م