به وێنه.. له هه‌ولێر په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری مه‌هاتما گاندی لادرا
K24 – هه‌ولێر:
لە رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت، له شاری هه‌ولێر په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ماهاتما گاندی لادرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وه‌زیری ده‌وڵه‌تی هیندستان بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئاماده‌بوو، په‌یكه‌ره‌كه له ناو یه‌كێك له باخچه‌كانی پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان دانراوه.
هێرۆ مەولوودی په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، په‌یكه‌ری گاندی هه‌ر ساڵه و له وڵاتێك داده‌نرێت، بۆ ئه‌مساڵیش شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانانی په‌یكه‌ره‌كه هه‌ڵبژێردراوه.
له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ش یه‌كێك له وته‌كانی گاندی نووسراوه، كه ده‌ڵێت: "ژیانی من په‌یامی منه".
فۆتۆ: جه‌مال یاد