وەرگەڕانی تانکەرێکی قیری شل ئاسته‌نگ بۆ هاتووچۆ دروست ده‌كات
K24 - دوكان:
ئەمشەو تەنكەرێكی گواستنەوەی قیری شل لە شەقامی (كلكەسماق - دوكان) وەرگەڕا و بە هۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە بەشێكى شەقامەدا دروست بوو.
قائيمقامیه‌تی قه‌زای دوكان رایگه‌یاند، دوای ئەو رووداوە، ڕاستەوخۆ تیمەكانی بەرگریی شارستانی و شارەوانیی دوكان و پۆلیسی هاتووچۆی دوكان راسپێردران بۆ رێكاری پێویست و لابردنی ئاستەنگییەكە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی دوكان، ئێستا پاشماوەی قیرەكە و ئاستەنگییەكان لابراون و شەقامەكە بە ڕووی هاووڵاتیان و شۆفێران دا كراوەیە.
روونيش كراوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا، جگه له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئ. م