سەرۆکی حکوومەت زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا

یەکەم رۆژی خوێندن لە هەرێمی کوردستان

بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا و وتارێکی پێشکەش کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا پیرۆزبای لە قوتابیان کرد و رایگەیاند: "خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لێرە زەنگی دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2019-2020 لێدەدەم و دەسپێکردنی ئەمساڵی خوێندن رادەگەیەنم.  بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازم".

راشیگەیاند: "یەکێک لە ئەرکە گرنگ و لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە پەروەردە و خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی قوتابخانەکانمان، بە تایبەتی قوتابخانە حکومییەکان. هەرێمی کوردستان پێویستی بە 35 هه‌زار پۆلی دیکە هەیە بۆ ئەوەی لە کێشەی چەند دەوامی رزگاری بێت و قوتابییە خۆشەویستەکانیشمان لە قوتابخانەی شیاودا بخوێنن".

سوپاسی مامۆستایانیشی کرد بەهۆی قەیرانی دارایی هۆڵەکانی خوێندنیان جێنەهێشت و گووتی: "بەهۆی قەیرانەکان و جەنگی دژ بە داعش، کێشەی زۆر هاتنە بەردەممان، بەڵام سوپاسی مامۆستایان دەکەین کە نەیانهێشت، قوتابیان بێبەش بن لە خوێندن".

H.J