تەقینەوەی جگەرەیەکی ئەلیکتڕۆنی گەنجێك بەسەختی بریندار دەکات
K24 - كه‌ركووك:
گەنجێکی کورد لە کاتی کێشانی جگەرەیەکی ئەلیکتڕۆنی، جگه‌ره‌كه‌ی پێدا دەتەقێتەوە و بەشێک لە لووت و لچ و لێو و زمانی لێ دەکاتەوە.
گەنجەکە کوردە و خەڵکی کەرکووکە، شەوی رابردوو کاتێک جگەرەی ئەلیکتڕۆنی کێشاوە، پێیدا تەقیوەتەوە و بە سەختی بریندار بووە، گه‌نجه‌كه ئێستا لە نەخۆشخانەی ئازادیی شاری کەرکووك لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە و نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، گه‌نجه‌كه حه‌زی نه‌كردووه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكتڕۆنی ئه‌گه‌ری ته‌قینی هه‌یه و جیا له‌وه‌ش زیانه‌كانی هیچی وا له زیانی جگه‌ره‌ی ئاسایی كه‌متر نییه، پێشتریش ته‌قینی ئه‌و جۆره جگه‌ره ئه‌لیكتڕۆنیانه تۆمار كراوه.
ئ. م