ریزبه‌ندی 10 باشترین هێرشبه‌ری جیهان بڵاو كرایه‌وه
گۆڤاری FourFourTwoـی ئینگلیزی، ریزبه‌ندی 10 باشترین هێرشبه‌ری جیهانی بڵاو كردۆته‌وه، لیۆنێل مێسی لوتكه‌ی باشترینه‌كانی گرتووه و كریستیانۆ رۆناڵدۆش ناوی له لیسته‌كه‌دا نییه، گۆڤاره‌كه له‌م ریزبه‌ندییه‌دا ئه‌و یاریزانانه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردووه كه ته‌نیا وه‌ك سه‌ره‌ڕم له هێڵی پێشه‌وه یاری ده‌كه‌ن، بۆیه له‌م لیسته‌دا ناوی هیچ یاریزانێكی سه‌ره‌ڕمی به وێنه‌ی كریستیانۆ، هاری كه‌ین، لیڤاندۆڤسكی، لویس سوارێز و رۆبێرتۆ فێرمینیۆ و ئه‌گوێرۆی تێدا نییه، ته‌نیا ئه‌و یاریزانانه‌ی ده‌ستنیشان كردووه كه له دواوه‌ی سه‌ره‌ڕم و له لایه‌كان یاری ده‌كه‌ن و گۆڵیش تۆمار ده‌كه‌ن.