ژماره‌یه‌ك شۆفێر خه‌ڵات ده‌كرێن كه هیچ سه‌رپێچییه‌كیان نه‌كردووه
K24 - پشده‌ر:
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پشدەر ژمارەیەك شۆفێر خەڵات دەکات کە لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوو هیچ سەرپێچیەکیان ئەنجام نەداوە.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پشدەر ژماره‌یه‌ك شۆفێری خەڵات کرد کە به نزیكه‌ی 20 ساڵ شۆفێری، بەڵام تائێستا هیچ سه‌رپێچی ڕێنمایه‌كانی هاتووچۆیان نه‌كردووه و سزا نه‌دراون.
بە خەڵات کردنیشیان دەیانەوێ شۆفێران چاویان لێ بکەن و دوورکەونەوە لە سەرپێچی هاتووچۆ .
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پشدەر پێیوایە ئەو ڕێزلێنانە پێشتر بۆ وەها هۆکارێك هاوشێوەی لە هەرێم نەبووە.
لە بڵاوکراوەیەکیشدا ئاماژە بەوە دەکات ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئەوان ڕێگه بۆ شۆفێرانی دیكه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان به گشتی خۆش ده‌كات كه رێز له یاساكانی هاتووچۆ بگرن و پابه‌ند بن به ڕێنمایه‌كان.
ئ. م