ئاستی ئاوی بهنداوی دهربهندیخان زیاددهكات
K24 - دهربهندیخان:
حوسێن ساڵح، لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی و کارپێکردن لەبەنداوی دەربەندیخان نوێترین داتا و زانیاری لەسەر ئاستی ئاوی دەریاچەکە دەخاتەڕوو.
حوسێن ساڵح رایگەیاند، بهنداوهكه به شێوهیهك پڕئاو بووه، كه تەنها 1.28 مەتری دیكهی ماوە کە بەرزترین ئاستی گلدانەوەی ئاوی دەریاچەکە، کە مەبەستیانە لەمساڵدا پڕبوونی تەواوەتی دەریاچەکە تۆمار بکەن ئەگەر كێشەی تەكنیكی دروست نەبێت.
ئەوەشی خستهڕوو، ئێستا رۆژانە بەبەردەوامی 7 بۆ 10 سم ئاستی ئاوی بهنداوهكه بهرزدهبێتهوه، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان بڕی ئاوی هاتوو بۆ نێو دەریاچەکە تا 1ی 6ی 2019 بەپێی پێویست و بەرنامەی رۆژانەی خۆیان ئاو بەردەدەنەوە، لە دوای ئهوهش بەرنامەی وەرزی هاوینیان دەستپێدەکات.
دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی شەوی 12ی 11ی 2017 یەکەمجارە ئاستی ئاو لەدەریاچەی دەربەندیخان بگاتە ئەو ئاستە، لەمساڵیشدا بەهۆی بارانی زۆر و کاریگەرییەکانی ئەو بوومەلەرزە بەبەردەوامی بەنداوەکە لەژێر چاودێری وردی ئەندازیاران و تەكنیككارانی بەنداو و لایەنی پەیوەندیدار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بووە.