سۆران.. تانكه‌رێكی ئێرانی له رێگه‌ی كانی ماران وه‌رگه‌ڕا
K24 - هه‌ولێر:
تانكه‌رێكی ئێرانی، كه نه‌وتی ره‌شی باركردووه، له رێگه‌ی كانی ماران (زارگه‌لی – سۆران)، وه‌رگه‌ڕا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاتووچۆی سۆران، رووداوه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13ی ته‌ممووزی 2019 بووه، جگه له زیانی ماددییش، هیچ زیانێكی گیانی به دواوه نه‌بووه.
نه‌وتی ره‌شی تانكه‌ره‌كه‌ش، كه به‌سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا رژاوه، گرفتی بۆ هاتووچۆی شۆفێران درووست كردووه و ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران، گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی، به هاوكاری پۆلیسی هاتووچۆ، له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و شاره‌وانی سۆرانیش له رێگه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه.
هاتووچۆی سۆرانیش داوا له شۆفێران ده‌كات، له‌و شوێنه خێراییان كه‌مبكه‌نه‌وه و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن.
ئ. م