نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌ردانیكردنی كۆریای باشوور بانگهێشت ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆریای باشوور به سه‌رۆكایه‌تیی هان بیۆنگ دوو، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی كۆریای باشوور بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شانده‌كه پیرۆزبایی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و خه‌ڵكی كۆریایان به نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دۆستایه‌تیی خه‌ڵك و حكوومه‌تی كۆریای باشووریان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و هیوای زیاتر پێشخستنیان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری وه‌به‌رهێناندا بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رز نرخاند.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، شاندی میوان بانگهێشتی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا سه‌ردانی كۆریای باشوور بكات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جیا له پێشكه‌شكردنی پوخته‌یه‌ك ده‌رباری دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی پیرۆزباییی سهركۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و خه‌ڵكی كۆریای باشوور و داوه‌تكردنی بۆ سه‌ردانی كۆریا كرد و دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشووری له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه كه له كاتی بوونی هێزه‌كانی زه‌یتوون و ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی كۆریای باشوور له هه‌رێم درووست بوون و هاوكاری و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئ. م