كریستیانۆ داوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌م 7 یاریزانه‌ی له یوڤێنتۆس كردووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی له‌ده‌ستدانی چامپیۆنزلیگ له یانه‌ی یوڤێنتۆس نا‌ئومێد بووه، بۆیه داوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی نوێی بۆ وه‌رزی داهاتوو كردووه و له‌م پێناوه‌شدا 7 یاریزانی بۆ ئالێگری راهێنه‌ری خانمه‌پیره‌كه پێشنیاز كردووه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ناوی لیستی داخوازییه‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی بڵاو كردۆته‌وه و كه پێكهاتوون له (مانۆلاس به‌رگریكاری یۆنانی یانه‌ی رۆما، ئیسكۆ ناوه‌راستكاری ریال مه‌درید، مارسێلۆی به‌رازیلی، رافایل ڤارانی به‌رگریكاری ریال مه‌درید، فریدریكۆ كییزای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی فیۆرێنتینا، تانگۆی ندومبیلی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا).
له نێو لیستی داخوازییه‌كانی كریستیانۆ، ناوی جواو فیلیكسی پورتوگالی تێدایه كه به جێنشینی كریستیانۆ ناسراوه و ئاستێكی به‌رز بۆ بێنفیكا پێشكه‌ش ده‌كات و له لایه‌ن یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه هه‌وڵی زۆری بۆ ده‌درێت.