گرووپێك له كچان و گهنجانی خۆبهخش پاركهكانی دهربهندیخان دهڕازێننهوه
K24 - دهربهندیخان:
ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕێکخراوی ئەنجوومەنی گەنجانی کوردستان بەهاوکاری گرووپێکی کچانی خۆبەخش لەگەڵ بەشی باخچەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان هەستاون بە ڕەنگکردن و کێشانی چەندین نەخش و تابلۆی سەرنجڕاکێش و ژینگەپارێزی لەسەر کورسییەکانی پارکی شار.
لە بارەی ئامانجی کارەکەیان، ئهرکان عهلی، سەرپەرشتیاری گرووپەکە و لێپرسراوی بازنەی دەربەندیخانی ڕێکخراوی ئەنجوومەنی گەنجانی کوردستان ڕایگەیاند، ئامانجیان جوانترکردنی سیمای پارکەکە و گەیاندنی پەیامی ژینگەییە بەو هاووڵاتی و میوانانەی کە سەردانی ئەو جێگایە دەکەن.
ئامادە و فۆتۆ: کاروان یارە