به وێنه... ئه‌و 5 ئه‌ستێره‌یه‌ی به دوژمنی گواردیۆلا ناسراون
پێپ گواردیۆلا له‌وه‌ته‌ی له هاوینی 2008ـه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستی به راهێنه‌رایه‌تی كردووه و دواتر 2 یانه‌ی دیكه‌شی له ئه‌ڵمانیا و ئینگلاند تاقی كرده‌وه، چه‌ندان ئه‌ستێره بوونه‌ته قوربانی پلانه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه، ته‌نانه‌ت میدیاكان ئه‌م یاریزانانه به نه‌یار و دووژمنی گواردیۆلا وه‌سف ده‌كه‌ن.
له‌م راپۆرته‌دا دیارترین ئه‌و 5 ئه‌ستێره‌یه ده‌خه‌ینه ڕوو كه ناكۆییه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ گواردیۆلا هه‌بووه، به‌جۆرێك له داخ و رقی گواردیۆلا یانه‌كه‌یان جێهێشتووه.
1ـ ماریۆ ماندزۆكیچی كرواتی
ماندزۆكیچ له 2012 له ڤۆڵفسبورگه‌وه روویكرده بایرن میونشن، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له یانه باڤارییه‌كه یاری ده‌كرد، دوای ساڵێك و به دیاریكراوی له 2013 له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ركاربوونی گواردیۆلا به راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی بایرن میونشن، خۆری ماندزۆكیچ له بایرن میونشن به‌ره‌و ئاوابوون چوو، به‌جۆرێك ماندزۆكیچ كه‌وته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی پلانه‌كانی راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه، ته‌نیا یه‌ك وه‌رز به‌رگه‌ی گواردیۆلای گرت، له داخی راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له یانه‌ی بایرن میونشنی به‌ره‌و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید رۆیشت. له كاتێكدا ماندزۆكیچ له كۆی 88 یاری بۆ بایرن میونشن 48 گۆڵ و 14 ئاسیستی كرد بوو.
2ـ ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی
ساموێل ئیتۆ له 2004 له یانه‌ی مایۆركا روویكرده بارسێلۆنا و به قه‌ناسه‌كه‌ی یانه‌ی بارسا ناسرا بوو، به‌ڵام كاتێك گواردیۆلا له 2008 به راهێنه‌ری بارسێلۆنا ناسێندرا، گواردیۆلا كه‌وته دژایه‌تی و په‌راوێزخستنی ئیتۆ، ته‌نانه‌ت ناكۆكییه‌كان ئه‌م دووانه گه‌شته ئاستێك له نێو یاریگه به ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرا، ئه‌مه‌ش هێرشبه‌ره كامیرۆنییه‌كه‌ی ناچار كرد ته‌نیا یه‌ك وه‌رزه له‌گه‌ڵ گواردیۆلا هه‌ڵبكات و له ده‌ستی ئه‌و به‌ره‌و ئینته‌ر میلان رابكات. ئیتۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 199 یاری ئه‌نجام دا و 130 گۆڵ و 42 ئاسیستی هه‌بوو.
3ـ یه‌حیا تۆرێ كۆتدیڤواری
ئه‌م ناوه‌راستكاره ته‌مه‌ن 35 ساڵیه، كاتی خۆی له 2010 له دۆزه‌خی گواردیۆلا له بارسێلۆناوه به‌ره‌و مانچێسته‌ر سیتی كۆچی كرد، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی پیپ به سیتیزن، دیسان كێشه و ناكۆكی كه‌وته نێوان ئه‌م دووانه، به‌جۆرێك به درێژایی وه‌رزی رابردوو یه‌حیا تۆرێ له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا به‌شداری 10 یاری كرد، ئه‌مه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ناوه‌راستكاره ئه‌فریقاییه‌كایه‌كه‌ی ناچاركرد بێته ده‌نگ و هێرشێكی توندی كرده سه‌ر گواردیۆلا و به دوژمنی یاریزانی ئه‌فه‌ریقی تاوانباری كرد.. له ئێستادا یه‌حیا تۆرێ به‌بێ یانه ماوه‌ته‌وه و هێشتا هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یگرتۆته‌خۆ.
4ـ جۆ هارتی ئینگلیزی
ئه‌م گۆڵپارێزه به‌هۆی پێپ گواردیۆلا زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زوو خرایه لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان، هاوكات ده‌رفه‌تی بانگهێشتكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و مۆندیالی 2018ـی له‌ده‌ستدا.
5ـ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی
گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئیبراهیمۆڤیچ و گواردیۆلا له سه‌رده‌می بارسێلۆنا به‌جۆرێك بوو هه‌میشه ببووه مانشێتی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، ته‌نانه‌ت زڵ‌اتان له په‌رتوكه‌كه‌ی خۆی به ناوی (من زڵاتانم) زۆر به‌ڕوونی باسی ئه‌وه ده‌كات كه چه‌ندانجار له ژووری جلگۆڕین بووه‌ته شه‌ڕیان، ته‌نانه‌ت چه‌ندان شتیان له‌یه‌كتر گرتووه.