هه‌ڵه‌بجه‌.. چالاكوانان به‌ شێوازێكی جیاواز داوای خزمه‌تگوزاریی ده‌كه‌ن

"شه‌قامه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ پڕن له‌ چاڵ و چۆڵ"

K24 - هه‌ڵه‌بجه‌:

هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌ده‌ست بێ خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و تا ئێستاش شه‌قامه‌كانی پڕن له‌ چاڵ و چالاكوانان به‌ شێوازێكی تایبه‌ت داوای خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ن.

چالاكوانانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ شێوازێكی تایبه‌ت داوای خزمه‌تگوزاریی ده‌كه‌ن و وەك ناڕەزایەتيیەك له‌ به‌رامبه‌ر بوونی چاڵ و چۆڵی ناو شەقام و كوچە و كۆڵانەكانی ناو هەڵەبجە، ناوی بەرپرسە ئیداریيەكان دەنووسرێت.

ژمارەیەك چالاكوانى پارێزگاكه‌، ناوی پارێزگار و سەرۆكی شارەوانی و قایمقامیەتی هەڵەبجەيان له‌سه‌ر كاغه‌ز نووسیوه‌ و له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قام و كۆڵانه‌ پڕ چاڵ و چۆڵه‌كان دانناوه‌.

ئ. م