داعش له كه‌ركووك هێرشی كرد
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس له قه‌زای دوبزی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:20 خوله‌ك چه‌كدارانی داعش له سنووری ئه‌و قه‌زایه هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌یه‌كی سه‌ر به پۆلیسی فیدراڵ و له ئه‌نجامدا 2 پۆلیس بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، هێرشه‌كه له نزیك گوندی حه‌تین كراوه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌كی پۆلیس له‌سه‌ر رێگای گشتیی نێوان كه‌ركووك - دوبز و بۆ ماوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بووه و، له ئه‌نجامدا دوو پۆلیسی سه‌ر به سریه‌ی یه‌كی فه‌وجی یه‌ك له لیوای 4ی سه‌ر به فه‌یله‌قی 6 به ناوه‌كانی "عه‌لی عادل و ئه‌حمه‌د عه‌واد" بریندار بوون و گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
په‌یمانێری كوردستان 24 له سنووره‌كه رایگه‌یاند، دوای هێرشه‌كه راسته‌وخۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆ گه‌ڕان به‌دوای چه‌كداراندا به چڕی له ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌خولێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی چه‌كدارانی داعش‌یش، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ئه‌منی له ناوچه‌كه، تا ئێستا زیانه‌كانی داعش نه‌زانراون.
H.B