پیاوێكی رووسی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی 218 ته‌نی راده‌كێشێت
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی رووسی، به‌ناوی ئیڤان سافكین، به راكێشانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی 218 ته‌نی، توانی ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌یی تۆمار بكات.
ئه‌و پیاوه رووسیه، به ئاماده‌بوونی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و چاودێرانی تایبه‌تی ئه‌و جۆره یارییانه، رۆژی پێنجشه‌ممه 12/12/2019، له وێستگه‌ی ڤیلادیڤۆستۆكی رۆژهه‌ڵاتی رووسیا، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی راكێشاوه.
سافكین پێشتر ئه‌و یارییانه‌ی ئه‌نجداوه و هه‌ردوو جۆری تانكی تی 34 و تی 54، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی K33 و ژماره‌یه‌ك ئامێر و بارهه‌ڵگری قورسی راكێشاوه.
به راكێشانی ئه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ش، ژماره‌ی نوێی پێوانه‌یی تۆماركردووه.
ئ. م