به‌هۆی بارانه‌وه یه‌كێك له به‌ناوبانگترین بازاڕه‌كانی ئیستانبول نوقمی ئاو بوو
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بارانی زۆره‌وه، له یه‌كێك له به‌ناوبانگترین بازاڕه‌كانی ئیستانبول له توركیا، لافاو هه‌ستا و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی گشتی په‌كیكه‌وت.
ئه‌مڕۆ 17ی ئابی 2019، میدیاكانی توركیا، گرته‌ی ڤیدیۆیی بازاڕه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئاو چووه‌ته ناو ته‌واوی دوكانه‌كانی بازاڕه‌كه و دوكانداره‌كانیش سه‌رقاڵی پاراستن و رزگاركردنی به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانن، كه به‌هۆی ئاوه‌وه زیانییان پێده‌گات.
بازاڕه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ئه‌مینۆنو، كه یه‌كێكه له شوێنه دیاره‌كانی ئیستانبول، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گرته‌ی ڤیدیۆی لافاوی سه‌ر شه‌قامی ناوچه‌كه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی بارانه‌وه هاتووچۆی گشتیش راوه‌ستاوه.
İstanbul’da etkili olan şiddetli yağmur nedeniyle Eminönü alt geçidini su bastı. Çarşı esnafı büyük maddi zarar ile karşı karşıya. Geçmiş olsun ?#25litre pic.twitter.com/GDuIA8ak54
— Çiğdem Avcu (@ccigdemavcu) August 17, 2019
Flood after heavy rains in #Istanbul’s old district #Eminönü on 17/08/2019#yagmur pic.twitter.com/nwpkpRndte
— Jaber Aburas (@jaberaboras) August 17, 2019
ئ. م