"رێنماییەکانی یەکخستنی باج لە باشووری عێراق جێبەجێ ناکرێن"

بازرگانێك: یەکخستنی پێناسی گومرگی زیانی پێ گەیاندووین
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

نوێنەری کۆمپانیاکانی كه‌لوپه‌له‌ کارەباییەکان هانایان بۆ هاورەدە و ھەناردەکارانی هەرێمی کوردستان ھێناوە. کێشەکەی ئەوان ئەوەیە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێك چوار جار نرخی گومرگیان لەسەر زیاد کراوە بە جۆرێک لە 30 دۆلارەوە تا 20 ئەم مانگە گومرگ بۆ هەر تۆنێك دەگاتە زیاتر لە هەزار 100 دۆلار.

دەڵێن حکوومەتی عێراق لە خاڵە سنوورییەکانی خۆی بەخشینی بۆ ژمارەیه‌ک کۆمپانیا دەرکردووە گومرگ نادەن، بە پێچەوانەوە لە دەروازی سنووری حاجی ئومەران و ئیبراهیم خەلیل لەسەر ئێمە  گومرگ زیاد کراوە بەشێکیان ئەم بڕیارە بە سیاسی دەزانن و داوای چارەسەر دەكەن.

ژمارەیەک بازرگان هۆشداری دەدەن کە چەند جۆرێك لە کێبڵ و ئامێری کارەبای لە بازاڕنامێنێت و نرخیشیان زۆر لەسەر هاووڵاتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.