نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆبوونه‌وه‌دان
K24 - به‌غدا:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دایه و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق تاووتوێ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێز كردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه پێویسته حكوومه‌ت له ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا كه به گوێره‌ی ده‌ستوور دیاریكراوه، پێكبهێنرێت.
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته به‌غدا و دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم، رێبه‌رتی ره‌وتی حیكمه، ئێستا له‌گه‌ڵ عه‌بادی له كۆبوونه‌وه‌دایه.
بڕیاریشه له‌و سه‌ردانه‌یدا، له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی عێراقیش كۆببێته‌وه.
ئ. م