جێگری وەزیری گەشەپێدانی ئابووری ئەڵمانیا گه‌یشته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
مارتن جەیگەر، جێگری وەزیری گەشەپێدانی ئابووریی ئەڵمانیا، به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاره سبه‌ی سه‌ردانی مووسڵ بكات و دواتر سه‌ردانی دهۆك بكات و كه‌مپی ئاواره‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جه‌یگه‌ر له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی ئه‌ڵمانیاوه پێشوازی لێ كرا.
په‌یامنێری كوردستان24، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "جه‌یگه‌ر، سبه‌ی سه‌ردانی مووسڵ ده‌كات و دواتر ده‌چێته دهۆك و له‌وێ كه‌مپی ئاواره‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت كۆ ده‌بێته‌وه".
مارتن جەیگەر، له 2018ه‌وه له پۆستی جێگری وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئابووریی ئه‌ڵمانیایه. دوو ساڵیش گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا بووە. بۆ ماوەی چەند ساڵێکیش باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی بووە لە ئەفغانستان.