ئومێد خۆشناو: هیچ پاساوێك نه‌ماوه ده‌ست بۆ چاكسازی نه‌برێت
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان داوای كرد، ئه‌نجومه‌نێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێك بهێنرێت. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، له وڵاتی ئێمه گه‌نده‌ڵی ته‌شه‌نه‌ی كردووه. پێویسته هه‌موو دامه‌زراوه‌كان به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه رووبه‌ڕووی ببنه‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، ئومێد خۆشناو گوتی: "واقیعێك هه‌یه، ددانی پێدا ده‌نێین، كه له وڵاتی ئێمه گه‌نده‌ڵی ته‌شه‌نه‌ی كردووه، پێویستی به رێگری و پێداچوونه‌وه هه‌یه. ده‌كرێت هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی وڵات به یه‌ك ئیراده هه‌وڵ بده‌ن گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكه‌ن.
گوتیشی: هێزه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت له په‌رله‌مان 90 ئه‌ندام له‌گه‌ڵ حكوومه‌تن و 21 په‌رله‌مانتاره ئۆپۆزیسیۆنه‌كه‌ی دیكه‌ش، له بابه‌تی چاكسازیدا پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن. واته له رووی كاری په‌رله‌مانییه‌وه، هیچ پاساوێك نه‌ماوه، ده‌ست بۆ چاكسازی نه‌برێت و كاره خراپه‌كان چاك نه‌كرێنه‌وه و رێگری له كاری گه‌نده‌ڵی نه‌كرێت. په‌رله‌مان ده‌توانێت له رۆڵی چاودێریی خۆیدا كارا بێت و له رووی یاساشه‌وه كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هه‌ندێك كار بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه په‌ره به گه‌نده‌ڵی نه‌درێت. ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی ده‌ستكراوه‌ین له باره‌ی چاودێریی حكوومه‌ت و سازش نه‌كردن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی.
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای چاكسازی، ئومێد خۆشناو گوتی: به دڵنیاییه‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه دێته‌وه په‌رله‌مان. له كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌موو لیسته‌كانداو پێداگیریی له‌سه‌ر بابه‌تی چاكسازی كراوه‌ته‌وه. له پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تیشدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه كراوه‌ته‌وه. ئه‌و پڕۆژه‌یه به پێی واقیعی ئێستا له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ئاماده ده‌كرێته‌وه و په‌رله‌مانیش پێش هاتنی پڕۆژه‌كه بۆ په‌رله‌مان، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت ده‌كات، بۆ كامڵكردنی پڕۆژه‌كه و گونجاندنی له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستا.