فێستیڤاڵی (ژن ژیان دەنووسێتەوە) لە ھەولێر بەڕێوەچوو

ژنانی چالاك لە چەندین بواری جیاواز خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

یەكەمین فێستیڤاڵی شیعری ژنان لە شاری ھەولێر بەرێوەچوو، لە فێستیڤاڵەكەدا جیا لەوەی ژنانی چالاك لە چەندین بواری جیاواز خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا دیوانی شیعری ژنان شاعیری كورد لە ھەر چوارپارچەی كوردستان  چاپ و بڵاوكرایەوە. بەشێك لە خانمانی شاعیری بەشداربووی ئەو فێستیڤاڵە لەو بڕوایەدان ئەم جۆرە چالاكیانە دەبێتە پاڵنەر و ھاندانی خانمان، بۆ ئەوەی بوێرانەتر كار بكەن و چالاكیان زیاتر بكەن بە تایبەت لە رەوتی نووسین و ئەدەبیات.

ژن ژیان دەنووسێتەوە، فێستڤاڵێكی جیاواز لە ئێوارەیەكی پاییزی تایبەت بە خانمانی كوردستان لە ھەر چوار پارچەی كوردستان لە ھەولێر دەستیپێكرد.