حكوومەتی ھەرێم راوە ماسی قەدەخە دەكات

"چەندین بنكەی چاودێری دەبێت"

K24 - رانیە

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ راوە ماسی لەم وەرزەدا و لە سبەینێوە ھەموو جۆرە راوە ماسییەك قەدەخە دەكرێت.

عەقید جەبار ئادەم، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بە كوردستان24 راگەیاند: "بەپێی ئەو نووسراوەی ئاراستەمان كراوە لە سبەی 15/3/2019وە راوە ماسی بە ھەموو جۆرەكانییەوە قەدەخە دەكرێت تا 14ی حوزەیرانی ئەمساڵ".

گوتیشی: "بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەكاریمان كردووە و چەند بنكەیەكی چاودێریمان دەبێت، بۆ ئەوەی لەو ماوەی كە دیاریكراوە رێگری لە راوە ماسی بكەین".

ساڵانە لە وەرزی زاوزێی ماسیدا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راوە ماسی قەدەخە دەكات.

ھ.م