حكوومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی كۆنترۆڵی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی لیژنەی پێِشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، کابینەی نوێی حکوومەت بە رێگای ئەلیکترۆنی دیاردەی بڵاوبوونەوەی چەکی بێ مۆڵەت کۆنترۆڵ دەکات، شارەزایەکی سەربازیش پێی وایە کۆنترۆڵکردنی ئە دیاردەیە پێویستی بە کاری زۆر ھەیە.
له‌كاتێكدا تا ئێستا نەتوواندراوە دیاردەی بڵاوبوونەوەی چەکی بێ مۆڵەت کۆنترۆڵ بکرێت، ئەو دیاردەیە رۆژ دوای رۆژ بەربڵاوتر دەبێت، ریڤینگ ھروری, سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، حکوومەتی ھەرێم لە رێگای دانانی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی دەیەوێت، رووبەرووی ئەو دیاردەیە ببێتەوە و لە کابینەی نوێ سیستەمەکە دەکەوێتە کار.
بە رای شارەزایانيش, باشترن چارەسەر بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت ئەوەیە، لە چوارچێوەی کێشە کۆمەلڵایەتیەکانەوه سەیر نەکرێت، لە ھەمانکاتیشدا ئەو پرسە ببێتە پرسی سەرەكی نەك لە پەراوێزی باسکردن لە پرسی دیکە باسی لێوە بکرێت.
له‌مباره‌شه‌وه كامه‌ران محه‌مه‌د، شاره‌زا له بواری چه‌ك و سه‌ربازی ده‌ڵێت: قۆناغی یه‌كه‌می رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كی بێمۆڵه‌ت، پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه بۆچی خه‌ڵك له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه پێویسته چه‌كی هه‌بێت، خاڵێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و دیارده‌یه قه‌ده‌غه بكه‌ین، پێویسته له‌سه‌ره‌وه ده‌ستپێ بكرێت.
سەروەری یاسا خاڵێکی سەرەکی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی كوردستانه، کە تێیدا کۆنترۆڵکردنی دیاردەى بەربڵاوی چەك، بەشێکی گرینگه.
H.B