"چاره‌سه‌ری كێشه‌ی عێراق له واشنتن و تارانه نه‌ك له‌به‌غدا"
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌ڵێن باوه‌ڕ و متمانه‌یان به دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق لاواز بووه و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌كه‌ن. شارەزا و چاودێرێكی سیاسیش پێیوایه چاره‌سه‌ری كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی عێراق له واشنتۆن و تارانه نه‌ك له‌به‌غدا.
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه و تادێت متمانه‌ی هاوڵاتیانیش به دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ویكردووه كه خۆپیشانده‌ران و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی عێراق داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ده‌كه‌ن و پێشیان وایه له‌ڕێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌بێت گۆڕانكاری و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی له عێراق ئه‌نجامبدرێت.
به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ك و ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانیش له‌لایه‌كی دیكه وایكردووه كه چاره‌سه‌ری كێشه و ئاڵۆزییه‌كان عێراق سه‌خت و ئه‌سته‌م بێت،شاره‌زا و چاودێرێكی سیاسیش پێی وایه عێراق بووه‌ته گۆڕه‌پانی گه‌مه‌ی سیاسی ئهمریكاو ئێران و كلیلی چاره‌سه‌ر و ڕێكای دهبازبوونی عێراقیش هه‌ر لای ئه‌مریكا و ئێرانه.
مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان له عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق و دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ بكه‌ن، به‌ڵام ئاماژه و بۆچوونه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دان كه ده‌بێت عێراق ببێته خاڵی یه‌كگرتن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران گه‌رنا كێشه و ئاڵۆزییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن.