كورد و توركمان له سه‌ر 3 پۆسته‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك لێك نزیكن
K24- هه‌ولێڕ:
له‌كاتێكدا كورد ئاماده‌یه له‌سه‌ر هه‌رسێ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، جێگره‌كه‌ی و بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره بكات، به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن بۆ توركمان و جێگره‌كه‌ی بۆ كورد و بڕیارده‌ره‌كه‌شی بۆ عه‌ره‌ب بێت، له به‌رامبه‌ریشدا پێكهاته‌ی توركمان رازین كه‌سێكی میانڕه‌وی كورد پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت، به‌و مه‌رجه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ توركمان مسۆگه‌ر بێت. به‌مه‌ش ئاماژه‌كانی لێكتێگەشتنی نێوان كورد و توركمان ده‌رده‌كه‌ون، هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌م مانگه کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا به‌ڕێوه‌بچێت و کاندیدەکەی لیستی برایەتی دەنگی زۆرینەی ئەنجوومەن بەدەست بهێنێت.
هاوكات كه ئەنجوومەنی پارێزگا له 41 کورسی پێكهاتووه و بە سەر پێکهاتەکاندا دابەش بووە، کورد خاوەن 26 کورسیە و دەتوانێ هەموو بڕیارێك بەزۆرینە تێپەڕێنێت، به‌ڵام وەك ئازاد جه‌باری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، دەیانەوێت کورد بەدەنگی پێکهاتەکانی دیکە ببێتە خاوەن پارێزگاری شارەکە.
توركمانیش كه هەرچەندە هێشتا پێداگری لە سەر پۆستی پارێزگاری شارەکە بۆ خۆیان دەکەن، به‌ڵام له‌و پرسه‌دا نزیكتر له كورد ده‌رده‌كه‌ون، له‌مباره‌شه‌وه نەجات حوسێن، سەرۆکی کوتلەی خزمەتی سەر بە پێکهاتەی تورکمان لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەڵێت: ئێمه ڕازین کەسێکی میانڕەوی کورد پۆستی پارێزگاری شارەکە وەربگرێت، بەڵام بەو مەرجەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ کەسێکی پێكهاته‌ی تورکمان بێت.
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ئەو لێژنەیه‌ی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پێکهاتەکانی عەرەب و تورکمان پێکهێنراوە، دەست بەگفتوگۆكانی بكات، لە یەکەم قۆناغیشدا کورد پێشنیازی ناوی کاندیدەکەی بۆ ئەو دوو پێکهاتەیە دەکات و دواتر مەرجی ئەو دوو پێکهاتەیە وەردەگرێت.
H.B