ميران عه‌لی كلیپی گۆرانی بۆ (هه‌ولێر) بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
میران عه‌لی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی، كه گۆرانییه‌كه بۆ (هه‌ولێر) بڵاو كرده‌وه.
نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵای شاعیر و رۆژنامه‌نووس، تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و ئارش عوسمان ئاوازی بۆ ئاماده كردووه، ئارام سه‌ردار كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
كلیپی گۆرانییه‌كه، ته‌نها له ماوه‌ی 4 رۆژدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب، زیاتر له 128 هه‌زار جار بینراوه و له كه‌ناڵی فه‌رمی میران عه‌لی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
میران عه‌لی، له ساڵی 1995 له سلێمانی له دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه.