نێچیرڤان بارزانی په‌یامی ئه‌مه‌ریكا له دانانی ئاڵای كوردستان ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات. گوتیشی: دانانی ئاڵای كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌یه بۆ بایه‌خدانی خه‌بات و قوربانیدانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد و په‌یامه‌كه بۆ هه‌موو كوردێكه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق روونه. ئه‌م هێزانه بۆ یارمه‌تیدانی عێراق و له‌سه‌ر داوای به‌غدا هاتوون. مانه‌وه‌یان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێویسته. چونكه داعش بۆ كوردستان و عێراق مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌مانه ده‌بێت بمێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موومان به قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌ڵێین داعش ته‌واو بووه".
له وه‌ڵامی پرسیاری كوردستان24یش له باره‌ی ئاستی دیپلۆماسیه‌تی كورد، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئێمه به فه‌رمی له لایه‌ن كۆڕبه‌ندی داڤۆسه‌وه داوه‌تكرابووین. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شداریمان كردووه. بۆ ئێمه ده‌رفه‌تێكه روانگه‌ی خۆمان له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێم، پێشهاته‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گه‌وره‌ی وڵاتانی دیكه باس بكه‌ین. ئه‌و پێشهاتانه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه جێی بایه‌خی وڵاتانه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئێمه له‌گه‌ڵ سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی دیكه كۆبووینه‌وه. روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان گه‌یانده هه‌موو لایه‌ك. ئاستی دیپلۆماسی هه‌رێم باشه. هه‌رێم وه‌ك پێگه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی عێراقدا و به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق جێی بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ باسمان له په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا كرد. ئه‌و رێزێكی زۆری هه‌بوو بۆ قوربانیدانی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستانیش كه بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره و لێقه‌وماوان".
دووپاتیشیكرده‌وه، "هه‌رێمی كوردستان پێی وایه بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هه‌موولایه‌ك گرنگه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپیش ئه‌وه‌مان باس كردووه و به ره‌سمی به‌یاننامه‌مان ده‌ركردووه".
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتی ئه‌مه‌ریكا پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانن و لایان روونه كه هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقه. ئه‌مه به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق رێگه‌پێدراوه و په‌یامه‌كه‌ش بۆ هه‌موو كورد بووه و ته‌نیا بۆ كوردی عێراق نه‌بووه و ئه‌مه رێزلێنانه بۆ خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی میله‌تێك كه له مێژوودا ماندوو بوون و خه‌باتیان كردووه و تێكۆشاون و دانانی ئاڵای كوردستان بۆ هه‌موو كورد بووه و پیرۆزبایی له هه‌موو كوردێك ده‌كه‌م به‌و بۆنه‌یه‌وه".