به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردومانی توركیا شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ناحیه‌ی چه‌مانكێ داخراون
K24- ئامێدی:
بە ھۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی تورکیا بۆ سەر بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی ناحیەی چەمانكێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی، له سنووری پارێزگای دهۆك، ژمارەیەك ناوچەی گەشتیاریی داخران و بەشێكی دیكەش بێكار ماونەتەوە و گەشتیاران بە ھۆی بوونی مەترسی لەسەر ژیانیان، سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی ئەو ناوچەیە ناكەن.
خاوەن شوێنە گەشتیارییەكانیش له‌م باره‌یه‌وه نیگه‌رانیی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و دەڵێن: سەرەڕای خەرجییەكی زۆر، بەڵام ئێستا بە هۆی بوونی پەکەکە و بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا، ناتوانین سوود له شوێنە گەشتیارییەكانمان ببینین.
سنووری ناحیه‌ی چه‌مانكێ، به بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ناسراوه و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، روو له هاوینه‌هه‌واره‌كانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ به هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، نه‌ك ته‌نیا گه‌شتیاران، به‌ڵكوو خاوه‌ن شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیش ناتوانن سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن.
H.B