بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا

"دەست بەسەر چەند پارچە چەك و ژمارەی ساختەی ئۆتۆمبێل داگیرا"

K24 - ھەولێر

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، ئەو كەسەی دوێنێ لە ھەولێر شوفێرێكی كوشت، دەستگیر كراوە. راشیگەیاند، لە ماوەی ھەفتەیەكدا چەند تۆمەتبارێكی دیكەیان دەستگیر كردووە.

عەبدولخالق تەڵعەت، گوتی: "دوای ئەوەی دوێنێ لە كاتی رووداوێكی ھاتووچۆدا لە ھەولێر، شوفێرێك بە ناوی محەمەد عەبدولعەزیز، بە دەمانچە تەقەی لە شوفێرێكی دیكە بە ناوی ھیشام ئیسماعیل كرد و كوشتی، دواتر خۆی رادەستی پۆلیس كرد و ئێستا دەستگیر كراوە و دەدرێتە دادگا".

دوێنی سێشەممە 11/6/2019، له‌ فولكه‌ی بازی سه‌ر رێگه‌ی مووسڵی شاری هه‌ولێر، رووداوێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل رووی دا، دوای دەمەقاڵە لەنێوان شوفێرانی ھەردوو ئۆتۆمبێلەكە، یەكێك لە شوفێرەكان بە دەمانچە تەقەی لەوەی دیكە كرد و برینداری كرد، پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر گوتیشی: "چەند تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیر كراون، دەست بەسەر چەند پارچە چەك و ژمارەی ساختەی ئۆتۆمبێلدا گیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە".

روونی كردەوە: "چەند تاوانێك بەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی ساختەیان ھەبووە ئه‌نجام دراون، كە لێكۆڵینەوەمان دەكرد ئۆتۆمبێلەكان ئەوه‌لیاتیان نەبوو، دواتر بۆمان دەركەوت كە ژمارەی ساختەیان بۆ ئۆتۆمبێلەكان دروست كردووە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاند: "ھەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی چەكە بێ مۆڵەتەكان بەردەوام دەبێت".

ھ.م

بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا
بكوژی شوفێرەكەی ھەولێر دەستگیر كرا