ژماره‌یه‌ك كاری تایبه‌ت به‌ كه‌له‌پووری كورد ئه‌رشیف ده‌كرێن

كونسوڵی ئه‌مەریكا هاوكاری پڕۆژه‌كه‌ ده‌كات
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ئنستیتیوی کەلەپووری کورد لە نوێترین پڕۆژەیان، لەگەڵ كۆنسوڵی ئەمەریکا لە كوردستان پڕۆژه‌ی ئەرشیفكردنی كولتوور و كەلەپووری کوردی راگەیاند، لە پڕۆژەی  بە دیجیتاڵی کردنی  کەلەپووری کوردی 15 ھەزار  کتێب و 3 ھەزار وێنەی  کولتووری گرنگ و23 ھەزار فایلی دەنگی  و ڤیدیۆیی  ئەرشیف دەکرێت.

کونسوڵی ئەمەریکا لە پایتەخی رۆشنبیریەوە رایدەگەیەنێت، ئەوان لە ھەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەیان ھەیە. کە تایبەتن بە خزمەتکردندن بە  کولتوور و كەلەپووری کورد، نوێترین ھەنگاویشیان لەو بەرایەوە بەخشینی 150 ھەزار  دۆلارە بۆ بەدیجیتاڵکردنی  ئەرشیفی  ئەنستیتیوی کەلەپووری کوردی.

مەزھەری خالقی، سەرۆکی ئەنستیتیوی کەلەپووری کوردی بە كوردستان24ی راگەیاند: "خۆشحاڵ كە بۆ یەكەمجار لە مێژووی گەلەكەمان، كتێبخانەیەكی دەوڵەمەندی كولتوور و فەرھەنگی كورد دەبێتە دیجیتاڵ، كە ھەموو خەڵك دەتوانن لەسەر ئینتەرنێت ئەم ئەرشیفە دەوڵەمەندە ببینن".

ھ.م