ھەسەدە ھێرشێكی توركیای لە سەرێ كانی تێكشكاند

تۆپباران و بۆردومان بەردەوامە

K24 - كۆبانێ

سوپای توركیا ھێرشی كردە سەر گرێ سپی لە رۆژئاوای كوردستان، بەڵام ھێرشەكە لەلایەن ھەسەدە تێكشكێندرا.

پەیامنێری كوردستان24 لە كۆبانێ رایگەیاند: "شەوی رابردوو سوپای توركیا ھێرشی كردە لە خاڵە سنووریەكانی سەرێ كانی سەر شەڕڤانانی ھەسەدە، دوای شەڕ و پێكدادان ھەسەدە ھێرشەكەی تێكشكاند".

گوتیشی: "ئێستا خەڵكێكی زۆر لە كۆبانێوە بەرەو سەرێ كەوتوونەتە رێ، بۆ ئەوەی دژی ھێرشەكانی توركیا پشتیوانی لە ھەسەدە بكەن".

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشكرد: "بەھۆی تۆپباران و بۆردوومانەكانی توركیا ژمارەیەك ھاووڵاتی سڤیل شەھید و برینداربوونە".

ھ.م