نێچیرڤان بارزانی: هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی عێراق ده‌ده‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له میانی به‌شداریكردنی له پانێلێكدا بۆ خستنه‌ڕووی ره‌وشی عێراق، رایگه‌یاند، ئێمه ناتوانین خۆمان له عێراق جیا بكه‌ینه‌وه و به‌شێكین له عێراق.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێستا نه‌وه‌یه‌ك پێگه‌یشتووه، كه ماندووه و هه‌ست ده‌كات ده‌سه‌ڵات ناتوانێت كه‌مترین پێداویستی سه‌رده‌می بۆ دابین بكات.
گوتیشی: چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و نه‌وه‌یه به‌شداری له پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی ده‌رده‌چێت، به ویستی ئه‌وان نییه.
باسی له‌وه‌شكرد، ره‌وشی عێراق جیاوازه له قۆناغی پێش ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان له یه‌كی ئۆكتۆبه‌ردا و ئێستا ره‌وشێكی دیكه‌یه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی پێشتر.
نێچیرڤان بارزانی داواشیكرد، عێراقییه‌كان له ناوخۆدا تاوتوێی كێشه‌كان بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بدۆزنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، رۆڵی هه‌رێم له‌و ناوه‌دا ئه‌وه‌یه كار ده‌كات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه و له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر هێڵه بۆ چاره‌سه‌ره‌كردنی كێشه‌كان.
له باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، پرسی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له عێراق جدییه و له 2014دا له‌سه‌ر داوای عێراق ئه‌و هێزانه هاتوونه‌ته عێراق.
گوتیشی: ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راهێنانه به هێزه عێراقییه‌كان و هاوكاریكردنه له شه‌ڕی داعش و له‌و روانگه‌یه‌وه ئێمه پێمان باشه و به پێویستی ده‌زانین، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بمێننه‌وه و ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیش كردی، به رای ئێمه كارێكی درووست نه‌بوو.
له باره‌ی پرسی سووریاشه‌وه گوتی: پرسی سووریا ئاڵۆزه و وڵاتانی جیهان نه پێشتر به‌رنامه‌یان بۆی هه‌بووه و نه ئێستاش دیدگایان روونه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی سووریادا هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی كورد له سووریا ده‌كات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی.